مانگی ڕابردوو 27 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی

مانگی ڕابردوو 27 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی
مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، یان بریندار بوون.

لەمبارەوە ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ‌هەواڵێکی ئاماریدا بڵاوی کردووەتەوە لە مانگی ڕابردووا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی و کوژراون و بریندار کراون کە ٨٩٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ورمێ تۆمار کراوە کە ١٨ حاڵەت بووە.

چۆنیەتیی کوژران، یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٤ حاڵەت (٧ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: دوو حاڵەت (دوو بریندار) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان: یەک حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان

پارێزگای ورمێ: ١٨ حاڵەت (حەوت کوژراو و ١١ بریندار).

پارێزگای سنە: پێنج حاڵەت (بریندار).

پارێزگای کرماشان: چوار حاڵەت ( بریندار).











باسنيوز




Top