عەلی حوسێن: هەر حزبێك لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا هاوكار نەبێ رووبەڕووی جەماوەر دەبێتەوە
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "قه‌یرانێكی گه‌وره به‌رۆكی جیهانی گرتووه، به‌شێكی ئابووریی جیهانی داڕماندووه و به‌شێكی زۆری كۆمپانیاكانیش مایهوپوچ بوون، جیا له‌وه‌ی ره‌نگه پرسی كۆرۆنا سیسته‌می ئابووریی جیهان بگۆڕێت، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك كارەكتهرانی ناوچه‌كه هەبووە، به‌تایبه‌ت دابەزینی نرخی نه‌وت و ڕاوه‌ستانی جووڵه‌ی بازرگانی، بۆیه ئه‌م قه‌یرانانه وامان لێ ده‌كەن سه‌رجه‌م حزبه‌كان و حكوومه‌ت به دید و بۆچوونێكی یه‌كگرتوو و نوێوه خۆمان ئاماده بكه‌ین".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتییەوە عەلی حوسێن گوتی: "زنجیرەیەک كۆبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌م كۆبوونه‌وانه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامی داوه و ئێمه‌ش ئاگادارین و پارتیش وه‌ك حزبێكی حوكمڕان هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ت هەیە، بەگەڵ حزبه‌كانی دەرەوەی حكوومه‌تیش خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه و په‌یوه‌ندیی رۆژانه و به‌هۆی تیمه‌كانمانه‌وه له حكوومه‌ت ئاگاداری یه‌كترین، گرنگه به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی کە له ناوچەكە هه‌ن، به‌یه‌كه‌وه خاڵی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی گوتیشی: "ده‌بێت حزبه‌كان له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تیی ئەم قۆناغه هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و هه‌ریه‌كه و به‌رپرسایه‌تی خۆی هه‌یه و به‌رپرسایه‌تیی هاوبه‌شیش كۆمان ده‌كاته‌وه، تا زاڵ ببین به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه هاتووه‌ته ئاراوه، جیا له‌وه‌ش پرسی له‌شكركێشیی توركیا و جووڵه‌كانی ئێران و دۆخی نائاسایی به‌غدا و دەستێوەردانەکانی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و عێراق میحوه‌ری دۆخه‌كه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و گۆڕانكارییانه".
له‌باره‌ی یاسای چاكسازی و پرۆژه‌ی حكوومه‌ت له‌مبارەیەوە، عه‌لی حوسێن ئەوەی خسته ڕوو: "هه‌موومان لە بەرەی چاکسازین، به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ چاكسازی بوون و یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه بووە و جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه چاكسازی بكرێت، پارتیش له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تەوە پێ‌داگر بووه كه چاكسازی بكرێت و حزبه‌كانیش كه به‌شدار بوون له حكوومه‌ت، له ده‌نگدانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه هاوكار بوون و ئه‌مه قۆناغێكی باش بوو بۆ ده‌ستپێكی نیه‌تی حزبه‌كان، به‌ڵام له جێبه‌جێكردنیدا ره‌نگه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نه‌بن و له سه‌ره‌تای مانگی حەوتەوە پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و گشتگیر ده‌بێت و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی گرنگه كه حكوومه‌ت سه‌رجه‌م داهاتی خۆی رێك بخاته‌وه و بۆشایی بۆ گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت“.
پێشبینیی ئەوەشی كرد كە به ناڕاسته‌وخۆ یاسای چاكسازی دژایه‌تی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م پرۆژه‌یە بووه‌ته یاسا و داخوازیی شه‌قامه و ئه‌گه‌ر لایه‌نێك نه‌یته ژێر بار، رووبه‌رووی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی، عەلی حوسێن ڕای گەیاند: "ئێمە وه‌ك پارتی ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ، ئێمه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی پێكه‌وه له حكوومه‌تین و پارتی و گۆڕان و یه‌كیتی هاوكارن له حكوومه‌ت، حكوومه‌ت ڕووخساری حوكمڕانییه، به‌م روانگهیەوه سه‌یری ده‌كه‌ین، نه‌ك هێزه سیاسییه‌كان و نوێنەرانی حزبه‌كان ڕووخساری حكوومه‌ت بن، لەمبارەیەوە كاره‌كان باش ده‌ڕوات“. گوتیشی: ”یەكێتی دوای بۆشایی مام جه‌لال و گرفتی ناوخۆیان، كۆنگره‌یان كردووه، به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌یه، پێویستیان به به‌رچاوڕوونی هه‌بوو بۆ دۆخه‌كه، هێشتا ره‌نگه كاروباری كۆنگرهشیان مابێت، ئه‌م یه‌كێتییه‌ی دوای كۆنگره پێویستیان به ئه‌زموونه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانكاری زۆر دروست بووه، به‌داخه‌وه بێ متمانه‌یی له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه و پێویستی به كاته بۆ چاکكردنه‌وه، ئه‌و سەركردایەتییەی یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌و متمانه‌یە دروست بكاته‌وه، چونكە پارتی لە لایەن خۆیەوە هه‌وڵی بۆ داوه، كاركردن به‌بێ متمانه ئاسان نییه".
باس‌نیوز
