هه‌ڵه‌بجه.. منداڵێكی چوار ساڵ له ده‌ریاچه‌ی سیروان خنكا
ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشەممە 30|6|2020 به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروان، خێزانێك چوونەتە كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه له نزیك گوندی "ئیمامی زامن" له هه‌ڵه‌بجه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب شیرۆكی ـ ڕه‌نگ ڕه‌ش)یان پێ بووه و كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروانەوە و منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی به ناوی (م.ب.ح)ی تێدا بووە کە دانیشتووی هه‌ڵه‌بجەیە و له‌ناو ئاوه‌كه‌دا خنكاوه".
گوتیشی: "تیمه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیروان و به‌رگریی شارستانیی سیروان و دانیشتوانی گونده‌كه ته‌رمی منداڵ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێنایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوە و له بنكه‌ی پۆلیسی سیروانیش دۆسیه‌ی لێكۆڵنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه کراوەتەوە".
باسنوز
