كەركووك.. ئافرەتێكی توشبوو بە كۆرۆنا بە شێوەی سروشتی لە نەخۆشخانە منداڵی بوو

كەركووك.. ئافرەتێكی توشبوو بە كۆرۆنا بە شێوەی سروشتی لە نەخۆشخانە منداڵی بوو
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، ئافرەتێكی توشبوو بە پەتای كۆرۆنا بە شێوەی سروشتی لە نەخۆشخانەی کەرکووک منداڵی بووە و دوای پشكنین دەركەوتووە منداڵەكە هەڵگری پەتای كۆرۆنا نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/6/2020، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە كەركووك ئافرەتێكی توشبوو بە پەتای كۆرۆنا بە شێوەی سروشتی منداڵی بووە و دوای 48 كاتژمێر پشكنینی كۆرۆنا بۆ منداڵەكە كراوە، دەركەوتووە كە تووشی كۆرۆنا نەبووە و ئێستاش دۆخی تەندروستیی باشە".

گوتیشی: "لەم چەند رۆژەی رابردوو ئافرەتێكی دیكەی توشبووی كۆرۆنا لە كەركووك بە نەشتەرگەری منداڵی بووە، تا ئێستا و لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە كەركووك، دوو ئافرەتی توشبوو بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانە منداڵیان بووە".

بەپێی دوایین زانیاریی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، تا ئێستا لە کەرکووک،۱۱۷۰ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لە ناویاندا ۷۲٤ کەسیان لە نەخۆشخانەکانن و ۳۹۳ کەسی دیکەیان چاک بوونەتەوە و هەروەها ٥۳ کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە.










باسنیوز



Top