مەسرور بارزانی: هەرگیز سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ناكەین
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. گوتیشی: ”ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لەسەر ناکات“.
هەفتەی رابردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.
باسنيوز
