لە دەربەندیخان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەكان كرایەوە
د. سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 30/6/2020، نەخۆشخانەی "بێشكان" بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان و پەتای كۆرۆنا كرایەوە، كە لەسەر ئەركی خێرخواز عوسمان حەمەسەعید دروست كراوە."
گوتیشی: "نەخۆشخانەی بێشكان 26 قەرەوێڵەییە و تەواوی پێدویستییەكانی بۆ دابین كراوە."
باسنیوز
