له سلێمانى سێ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/6/2020، كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كرده‌وه، له سلێمانى سێ تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا، كه دوانیان ته‌مه‌نیان 70 ساڵ بووه، ئه‌وه‌ى دیكه‌ش ته‌مه‌نى 50 ساڵ بووه.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ست دا، دوانیان ئافره‌تن و یه‌كێكیان پیاوه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا چوار هه‌زار و 229 كه‌س له سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوونه، 173 كه‌سیش له هه‌مان پارێزگا به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
