کەلار.. لەبارەی پشکنینی کۆرۆناوە هۆشداری دەدرێتە تاقیگەکان

کەلار.. لەبارەی پشکنینی کۆرۆناوە هۆشداری دەدرێتە تاقیگەکان
لێژنە نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگەکانی سەر بە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە تاقیگەکانی سنوورەکە و ڕای دەگەیەنێت، ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان قەدەغەیە و سەرپێچیکار ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار، ڕايگەیاند: "لێژنەی نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگەکانی سەر بە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت ئاگاداری سەرجەم تاقیگە تایبەتەکان دەکاتەوە کە نابێت (Rapid Test) بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئەنجام بدەن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "بەپێچەوانەوە هەر تاقیگەیەك ئه‌و كاره‌ بكات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".












باسنيوز



Top