وەزیرانی دارایی و تەندروستی روونکردنەوە بە پەرلەمان دەدەن
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، لە ماوەی درێژکراوەی وەرزی بەهارە، پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 29-6-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی ساز بکات و تێیدا وەرزی بەهارەی خۆی درێژ بکاتەوە.
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی هەروەها رایگەیاند، بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان، بانگهێشتی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بکرێت.
پەرلەمانی کوردستان داوای روونکردنەوە لەبارەی رەوشی تەندروستی و دارایی هەرێمی کوردستان لەو دوو وەزیرە دەکات و هەروەک دۆلەمەڕی رایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی کێشە و چارەسەرییە ئابووری و تەندروستییەکان دەکات.
باسنیوز
