ئەمڕۆ لە هەولێر پارتی و گۆڕان کۆ دەبنەوە
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بێتە ھەولێر و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆ ببێتەوە.
کۆبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ گفتگۆکردنە لەسەر دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
باسنيوز
