له هه‌ولێر كه‌سێك به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش یٔەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد كە دزی لێ كراوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان دوای 11 كاتژمێر لە یٔەنجامدانی تاوانەكە، كەسێك بە ناوی (ر.م.و) بە تۆمەتی دزی دەستگیر بكەن".
باس له‌وه‌ش كراوه: "تۆمه‌تباره‌كه دانی بەوەدا نا كە لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك هەشت دزی دیكه‌ى یٔەنجام داوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێك خرا و یٔێستاش بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا".
باسنيوز
