لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا  لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، بەختیار مەلا حەسەن، لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠، گیانی لە دەستدا.

تاکو ئێستا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕن چوار کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسیی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز
Top