له گه‌رمیان دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/6/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیى گەرمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو تووشبووى كۆرۆنا له گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی یٔامێری ھەناسەدانی دەستکرد".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوو تووشبووه‌كه‌ى كۆرۆنا لە ڕەگەزی مێ بوون و تەمەنیان سەرووی 60 ساڵ بوو، پاش چارەسەر و بەستنی یٔامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بە کاریگەریی سەختی نەخۆشییەکەیان گیانیان لەدەست دا".
تەندروستیی گەرمیان ھاوخەمی خێزانی یٔەو دوو کۆچکردووەیە، داواش لە ھاووڵاتییان دەکات: "پابەندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و مەترسییەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه نوێکانی ژووری یٔۆپراسیۆنی یٔیدارەی گەرمیان بن".
باسنيوز
