لەبارەی تەندروستیی عەلی حوسێنەوە میدیای لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخرێتەوە
ماڵپەڕ و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی دەنگۆیەكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، تووشی پەتای كۆڕۆنا بووه.
لە بەرامبەردا راگەیاندنی ئەو مەكتەبە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی یبەوە داوە: ”ئەو ههواڵه ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی نییه، تەنها چەواشەکارییە، وەکوو بڵاوکراوەکانی تریان و دووره له راستییهوه“.
جەختیش كراوەتەوە كە عەلی حوسێن تووشی پەتای كۆرۆنا نەبووە و ”ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە، زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ پێویست نییە بشاردرێتەوە“.
باسیش لەوە كراوە كە بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراقی پارتی رۆژی چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە دەوامی ئاسایی خۆی بووە و باری تەندروستی زۆر ئاساییە و جێگیرە و هیچ نەخۆشییەكی لەم جۆرەی نەگرتووە.
باسنيوز
