فەرماندەیەكی پەكەكە لە بۆردوومانی توركیا بۆ سەر كۆبانێ كوژرا

فەرماندەیەكی پەكەكە لە بۆردوومانی توركیا بۆ سەر كۆبانێ كوژرا
بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە بۆردومانەكەی دوێنێ شەوی سوپای توركیادا بۆ سەر شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، فەرماندەیەكی پەكەكە بە ناوی لەیلا وان كوژراوە، لەگەڵ سێ ژنی تر.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەكی كوردی ئاگادار رایگەیاند لە بۆردومانەكەی دوێنێ شەوی سوپای توركیادا بۆ سەر شاری كۆبانێ، چوار ژن لە ماڵێكدا كوژراون، كە یەكێكیان فەرماندەیەكی پەكەكە بووە بە ناوی لەیلا وان.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكە، سوپای توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی درۆنەوە هێرشەكەی ئەنجام داوە و ماڵێكی لە گوندی قەرە حلنجی چوار كیلۆمەتر دووری باشووری رۆژهەڵاتی كۆبانێ كردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار ژن كوژراون.

لەیلا وان فەرماندەیەكی پەكەكە و بەرپرس بووە لە رێكخراوی ستار، كە تایبەتمەندە بە پرسەكانی ژن لە رۆژئاوای كوردستان و خەڵكی باكووری كوردستان بووە.

جێی باسە میدیاكانی پەكەكە تەنها باسیان لە كوژرانی سێ ژنی سیڤیل كردووە لە هێرشەكەی دوێنێ شەوی سەر كۆبانێ، لە كاتێكدا چوارەم كەسیش كە كوژراوە، فەرماندەیەكی پەكەكەیە.











باسنیوز




Top