قایمقامی سلێمانی: تووشی پەتای كۆرۆنا بووم و لە ماڵەوە خۆم كەرەنتین كردووە
كەمێك لەمەوبەر، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رايگەیاند: ”لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا هەستم كرد كە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنام بەسەرەوە دیارە، ئێستا لە ماڵەوە خۆم كەرەنتین كردووە و حەز ناكەم تێكەڵی خەڵكی ببم، چونكە بەركەوتەمان لەگەڵ خەڵكی زۆرە و دەمەوێ ژیانی خەڵك پارێزراو بێت“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”ئێستا قۆناغەكانی مەترسیی ڤایرۆسەكەم تێپەڕاندووە و تەندروستیم جێگیرە“.
داواشی لە خەڵكی كرد، خۆیان لەو ڤایرۆسە تۆقێنەرە بپارێزن و تێكەڵبوون و نزیكییان لە یەكتر كەم بكەنەوە، چونكە ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاو بۆتەوە.
باسنيوز
