هێمن هەورامی: هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و سیاسی بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نەماوە

هێمن هەورامی: هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و سیاسی بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نەماوە


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و سیاسی نەماوە تاوەكوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ نەكەنەوە.

كەمێك لەمەوبەر، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبینەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و سیاسی نەماوە تاوەكوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ نەكەنەوە، بگرە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران و لێژنەكان داوای كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كردووە“.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی كردەوە كە بە دەست پێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، دۆخی تەندروستی و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و چەند پرسێكی دیكە دەخرێنە بەرنامەی كارەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.








باسنيوز
Top