هه‌ولێر و به‌غدا كار بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی گشتگیر ده‌كه‌ن
دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به چڕی گفتوگۆ له باره‌ی بژارده‌كانی هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی گشتگیر كراوه.
له رۆژانی داهاتووشدا، كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
K24
