سێ تووشبووی كۆرۆنا لە كۆیە و سلێمانی گیانیان لەدەست دا

سێ تووشبووی كۆرۆنا لە كۆیە و سلێمانی گیانیان لەدەست دا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ تووشبووی تری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا، كە دووانیان خەڵكی شاری كۆیە و ئەوی تریش خەڵكی سلێمانی بوو.


بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كۆیە بڵاوی كردەوە دوو تووشبووی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، كە خەڵكی كۆیە بوون و دوای چەند رۆژێك مانەوەیان لە نەخۆشخانە، گیانیان لەدەست داوە.


هەر ئەم ئێوارەیە تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەست دا، كە ئافرەتێكی تەمەن 59 ساڵە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

















باسنيوز



Top