هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
كۆمپانیای مه‌ستی فیلم بۆ كاروباری هونه‌ری، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایان كردووه كه فوئاد جه‌لال، له ئه‌نجامدانی پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا بوو، وه‌ك باس كراوه، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره و له‌ژێر چاودێریی پزیشكدایه.
فوئاد جه‌لال له ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تیی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستیی خۆیان دڵنیا ببنه‌وه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی سلێمانی توشی كۆرۆنا بوونه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه 2020/6/22، هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین له سلێمانى به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
باسنيوز
