وەزارەتی کار بڕیارێک لەبارەی مۆڵەتی چاودێریی کەمئەندامان دەردەکات

وەزارەتی کار بڕیارێک لەبارەی مۆڵەتی چاودێریی کەمئەندامان دەردەکات
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەوە دەردەکات، کە چاودێریی کەمئەندامان دەکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە واژۆی کوێستان محەمەد، وەزیری وەزارەتەکەی لەسەرە، مۆڵەتی ئەو فەرمانبەرانەی چاودێریی کەمئەندامێکی خێزانەکەیان دەکەن، بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی مۆڵەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی مۆڵەتەکەیان تەواو دەبێت، بەبێ هێنانی راپۆرتی پزیشکیی کەمئەندام دەبێ لەلایەن فەرمانبەرەکەوە، چونکە رێنماییە تەندروستییەکانی داوای کەمبوونەوەی بەرکەوتن، دەکەن.











باسنيوز



Top