حاجی ئۆمەران.. هاوردەكردنی كەرستەی بیناسازی ڕانەگیراوە

حاجی ئۆمەران.. هاوردەكردنی كەرستەی بیناسازی ڕانەگیراوە
گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەو دەنگۆیان رەت دەكاتەوە كە لە دەروازەكەیان هێنان و هاوردەكردنی كەرستەی بیناسازی ڕاگیرابێت.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند: "بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆژانە كاڵا و خۆراك و پێداویستی لە وڵاتی ئێرانەوە بە دەروازەكەماندا رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، تا ئێستا لەم رووەوە هیچ بەربەستێك نەبووە و جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكەمان بەردەوامە".

گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لەوە دەكەن، هێنان و هاوردەكردنی كەرستەی بیناسازی لە دەروازەكە راگیرابێت و ئاماژەی بەوەش دا هاوشێوەی كەلوپەل و خۆراك، بەپێی پێویست هاوردەكردنی كەرستەی بیناسازیش بەردەوامە و رانەگیراوە".












باسنیوز



Top