پێنج تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست دا
راشیگەیاند، ھەر پێنج قوربانییەکە، پیاون و یەکێکیان خەڵکی سلێمانیە ئەوانی دیکە خەڵکی قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانین؛ هەروەها دوان لەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 38 ساڵە و ئەوانەی دیکەش تەمەنیان 40، 55 و 70 ساڵن.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند جارێک هۆشداریی داوە کە کۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە و داواش دەکات هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
لای خۆیەوە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 67%ی تووشبووان و حاڵهتهکانى گیانلهدهستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لهپارێزگاى سلێمانیین.
هەر ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی دیکەی لە شارەکانی سەیدسادق، کەلار و ڕانیە ڕاگەیاند بەم پێنج کەسەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پاریزگای سلێمانی 9 تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
باسنیوز
