هونه‌رمه‌ندێكى دیكه‌ى كورد تووشى كۆرۆنا بوو

هونه‌رمه‌ندێكى دیكه‌ى كورد تووشى كۆرۆنا بوو
هونه‌رمه‌ندێكى كورد كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژى، تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوو و ئێستا بارى ته‌ندروستى جێگیره‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا، سینه‌ماكارى كورد ڕاى گه‌یاند: "مه‌هدى ئومێد، سینه‌ماكارى كورد و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى سینه‌ماى كوردى، سێ ڕۆژه‌ له‌ سوید تووشى كۆرۆنا بووه‌".

گوتیشى: "ئێستا ڕه‌وشى ته‌ندروستیی هونه‌رمه‌ند مه‌هدى ئومێد جێگیره‌ و له‌ ماڵه‌وه‌ خۆى كه‌ره‌نتین كردووه‌".














باسنیوز



Top