ته‌ندروستیی چۆمان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی چۆمان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتییانى دەڤـــەری باڵه‌كایه‌تى دەکەینەوە و تــکاتان لێ دەکەین، پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستى بن، په‌تاى كۆرۆنا گه‌وره و بچووك ناناسێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم ڕێژەیە کەم بکەینەوە، پێویستە چیتر نەخۆش بەنیشانەوە سەردانی نەخۆشخانە نەکات".
ته‌ندروستیی چۆمان چه‌ند خاڵێكیشى خستووه‌ته ڕوو و داواى له هاووڵاتییان كردووه جێبه‌جێیان بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له:
- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ
- تەوقە لەگەڵ یەک مەکەن
- دەستکێش لەدەست بکەن و ماسک بەکار بهێنن
- دووریی نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت
- تەنیا بە پابەندبوون بە ڕێنوێنییه‌كان بەدوور دەبین لە تووشبوون بە كۆرۆنا
- پێویسته هاووڵاتییان هاوکارى تەواوی تیمەکانی تەندروستی بن
باسنيوز
