بۆیەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان ڤیزا بۆ حاجیان دابین دەکرێت
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند: "ساڵانی ڕابردوو ڤیزای سعودییە بۆ حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی سێیەم لێدەدرا بۆ ئەو مەبەستە پاسپۆرتەکانی حاجیان بۆ ئەو وڵاتانە دەگواسترانەوە،ئەوەش کاتێکی زۆری لە حاجیان دەگرت و کێشەیەکی زۆری بۆ دروست دەکردن".
گوتیشی: "خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵ وڵاتی سعودییە بڕیاریدا کە لە عێراق ڤیزاکان دابینبکرێت ، ھاوکات ماوەی سێ ڕۆژە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی وڵاتی سعودییە لە شاری ھەولێرن و دەیانەوێت بەماوەی دوو ھەفتە کارە تەکنیکی و پێویستییەکانی ئەو بابەتە چارەسەر بکەن".
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل بە پێدانی ڤیزا بە حاجیان لە ھەرێمی کوردستان،ئەرکی سەرشانی حاجیان کە پێشووتر لەسەریان قورس بوو کەمتر دەبێـتەوەو کاری چوون و ھاتنەوەشیان خێراتر دەبێت.
bas news -
