لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە رێگەی سلێمانی- عەربەت 3 كەس گیانیان لەدەستدا
کاروان محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاند: "لە رووداوێكی سەختی هاتووچۆدا كە لەسەر رێگهی سلێمانی- عهربهت، كە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیا و تۆیۆتا روویدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون".
گوتیشی: "بریندارەکان بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و هۆکاری رووداوەكەش خێرایی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە".
k24 -
