ڕانیه.. كرێى وانه‌بێژى مامۆستایان دابەش دەکرێت
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕأگه‌یاند: "داوا له بەڕێوەبەری گشت خوێندنگا ئامادەییەكانى سنووری پەروەردەی ڕانیە دەکه‌ین كه سبەی چوار شەممە (٣/٧/٢٠١٩) سه‌ردانى بەشی وانەبێژی بكه‌ن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی وانەبێژی مانگی ئایار".
گوتیشى: " له‌ڕۆژانی داهاتوودا قوتابخانە بنەڕەتیەكانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و كرێێ هه‌مان مانگ ئاگادار دەكەینەوە، كه كرێى دوا مانگى ساڵى خوێندنى (2018 – 2019 ) یه".
bas news -
