ناوى ده‌رچووانی حه‌جی بازرگانی و زیادكراو راگەیێندرا

ناوى ده‌رچووانی حه‌جی بازرگانی و زیادكراو راگەیێندرا
دوای زیادکردنی پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان، 1,800 کەس ناویان بۆ حەجی بازرگانی و پشکی زیادە تۆمارکردبوو. ئەمڕۆ لەڕێگەی تیروپشک ناوی 802 کەسیان هەڵبژێردران و ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێدەهێنن.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەو دوو هەزار کەسەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستان زیادکرا بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، 40%ـیان کران بە حەجی بازرگانی و 1800 کەس ناوی خۆیان تۆمار کرد، لەدوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت، لیژنەکە تیروپشکی ئەنجامدا و ناوی 802 کەس دەرچوو".

لەو دوو هەزار ناوەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستان زیادکراوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 60%ـیان ئەوانە دەبن کە یەدەگن و لە ساڵی 2017 لەدوای ئەنجامدانی تیروپشک ناویان دەرچووە.

ئەمساڵ نرخی حەجی بازرگانی شەش هەزار و 500 دۆلارە، لەکاتێکدا نرخی ئاسایی حەج چوار هەزار و 200 دۆلارە.

پارێزگای هه‌ولێر:

هه‌ولێر به‌ ته‌نها
هه‌ولێر دووانی
هه‌ولێر سیانی

پارێزگای سلێمانی:

سلێمانی

پارێزگای دهۆك:

دهۆك

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:

هه‌ڵه‌بجه‌




rudaw -
Top