بڕی ٥ ملیۆن دینار بە هەر خانەوادەیەکی شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش دەدرێت
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌یاند: " له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به ئاماده‌بوونى وه‌زیر و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا، باس له خه‌رجی و پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرا له‌وانه‌ش قه‌رزى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه كه‌لوپه‌لیان بۆ وه‌زاره‌ت دابین كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هید و بریندارانه‌ى كه له شه‌ڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعشدا تا ئێستا پاره‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" یه‌كێكى دیكه له‌و بابه‌تانه‌ى باسكرا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانه‌ىە كه پله‌یان به‌رزبووەته‌وه به‌ڵام تا ئێستا پاره‌ى پله به‌رزبوونه‌وه‌یان پێنه‌دراوه و دواكه‌وتووه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه"
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" وه‌زیرى دارایى به‌ڵێنى داوه كارى هه‌ره له پێشینه‌یان دابینكردنى ئه‌و 5 ملیۆن دیناره بێ بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان چونكه تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
بەپێی گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش (1726) پێشمەرگە شەهید بوونە.
bas news -
