داعش له خانه‌قین خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه
له‌مباره‌یه‌وه جمهوور رۆسته‌م، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی گروپه تیرۆریستییه‌كان سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی چه‌ك و ئۆتۆمبێل و پێداچوونه‌وه بۆ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و مه‌فره‌زه‌كانیان پێكدههێننهوه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ئه‌و بۆشایه ئه‌منییه‌ش كه هه‌یه به‌م جۆره بێت كه ئێستا له ئارادایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دۆخه‌كه زۆر له ئێستاش مه‌ترسیدارتر بێت و رووداو و هێرشی نه‌خوازراوی گه‌وره له ناوچه‌كه روو بده‌ن.
داواش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، ئاوڕێك له دۆخی ئه‌و ناوچانه بداته‌وه، چیتر بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌توانایاندایه پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا ئه‌وانه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم باجی کردەوە تیرۆرستیەکانی داعش دەدەن هاووڵاتی كوردن، كه ته‌نیا له سنووری خانه‌قین زیاتر له 20 گوندی كوردنشین چۆڵ کراون. ئامانج ره‌زاق، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیش له ناحیه‌ی جه‌باره ده‌ڵێت: به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره له‌و ناوچانه درووست بووه، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك بۆ چه‌كدارانی داهش هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژ به ڕۆژ گه‌شه بكه‌نه‌وه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر زیاتر له خه‌ڵكی 20 گوند.
ئه‌و بهرپهسهی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاسایشی ئه‌و ناوچانه پارێزراو بێت، ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن.
داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌و ناوچانه، گرنگی به كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی بده‌ن.
دوای ڕوداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەر دۆسیەی ئەمنی و ئیداری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان کەوتووەتە دەست ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و زۆرترین ھێزيان بە ناوی پاراستنی ئاسایش لەو ناوچانە کۆکردوەتەوە، بەڵام تا دێت کردەوە تیرۆرستیەکان و جموجۆڵی داعش زیاتر دەبێت.
k24 -
