له كوبانێ دوای 26 ساڵ خزمه‌ت مامۆستایه‌كی كورد له كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت و ناچاره حه‌ماڵی بكات
ده‌روێش كهرعۆ گوتیشی: ئه‌وان به تۆمه‌تی سه‌رپێچی ئه‌خلاقی و یاسایی منیان له كاره‌كه‌م دوور خستووه‌ته‌وه، دوای 26 ساڵ له راژه و خزمه‌ت كردنی منداڵانی ناوچه‌كه لێیان ده‌پرسم سه‌رپێچی ئه‌خلاقی من چییه و هۆكاره‌كه‌ی چییه.
ئه‌و مامۆستایه دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پیشه‌كه‌ی ناچار بووه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی كاری قورس و حه‌ماڵی بكات، ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نیشی هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نی له پیشه‌ی مامۆستایی ئێستا له‌و پیشه‌یه دوور خراوه‌ته‌وه.
k24 -
