مهسرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی نووسهر و رۆژنامهنووس و شیكاری سیاسی كورد، عهبدولغهنی عهلی یهحیا، پەیامێکی بڵاوکردەوە
مهسرور بارزانی پهیامهكهی ئاراستهی كهسوكارهكهی كردووه و گوتوویهتی: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس عەبدولغەنی عەلی یەحیامان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێ".
رۆژی شەممە 29/06/2019 عەبدولغەنی عەلی یەحیا، نووسەر و رۆژنامهنووس و شرۆڤهكارى سیاسى، کۆچی دوایی کرد.
کار و چالاکی و وێستگەکانی ژیانی نووسەر:
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (پەیامی ئەیلوول) بووە.
لە ساڵی 1958 چووەتە ریزی حزبی شیوعی ئێراقی لە شاری مووسڵ.
لە 01/04/1963 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە كردووە.
لە دوای گفتوگۆکانی ساڵی 1963-1964ی نێوان سەركردایەتیی شۆڕش و حكوومەتی عێراق، گەڕاوەتەوە (مووسڵ) و دەستی بە چیرۆك نووسین كردووە. چیرۆكەكانی بە زمانی عەرەبی لە ڕۆژنامەكانی: (فتی العراق) و (فتی العرب) و (الثورە العربیە) بڵاو کراونەتەوە.
لە ساڵی 1964 لە پێشبڕكێیەكی چیرۆك خەڵاتی یەكەمی لە رۆژنامەی (فتی العرب) وەرگرتووە.
لە ساڵی 1969 وتارێكی لەسەر رۆمانی (المسخ)ی (كافكا) لە گۆڤاری (العلوم)ی لوبنانی كە خاوەنەكەی (منیر بعلبكی) بوو، بڵاوكردۆتەوە.
لە ساڵی (1970) وەك نووسەر و پەیامنێر لە (التأخی) دامەزراوە، هەر لە هەمان ساڵدا بە رێككەوتننامەیەك لە نێوان شۆڕش و حكوومەتی ئەوکاتدا بە مووچەخۆر لە هەولێر دامەزراوە.
نزیكەی چوار ساڵ لە ڕۆژنامەی (التأخی) كاری كردووە.
سێ ساڵ لە گۆڤاری (الثقافە)ی بەغدا كاری كردووە.
لە ساڵی 1973 بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژی كوردستان (شمس كوردستان).
لە 1974- 1975 كارمەندی رادیۆی دەنگی كوردستانی ئێراق بووە، بەردەوام وتاری سیاسی بۆ رادیۆكە نووسیووە.
لە دوای ڕاپەڕین 1991 بۆ ماوەیەك لە رۆژنامهى (كوردستانی نوێ) وههفتهنامهى (الاتحاد) به زمانى عهرهبى و هەروەها له تهلهڤزیۆنى گهلى كوردستان كارى كردووه.
ماوەیەك سەرنووسەری گۆڤاری (كاروان العرب) بووە.
لە زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارە كوردییەكاندا وتارەکانی بڵاو كردووەتەوە.
لە 1998 تا 2008 كارمەندی رادیۆی ئەوروپای ئازاد بووە.
سێ ساڵ لە (دەنگی ئەمریكا) كاری كردووە.
لە ساڵی 2004 لە مووسڵ ئەندامی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
لە 2004 لقی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی لە مووسڵ دامەزراندووە بۆ زیاتر لە (5) سەرۆكی لقەكە بووە.
لە ساڵی 2006 رۆژنامەی (الحقیقە)ی لە مووسڵ دەركرد، كە جاران لە شەستەكان لەلایەن خوالێخۆشبوان: مەلا ئەنوەر مائی و جەرجیس فەتحولڵا لە موسڵ دەردەچوو، دوو ساڵ سەرنووسەری بووە.
لە سەرەتای ساڵی 2008 رۆژنامەی (رایە الموسل) لە شاری مووسڵ دەركردووە، سەرنووسەر و خاوەنی ئیمتیازی بووە.
ماوەیەك سكرتێری گۆڤاری (رۆژنامەنووس)ی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بووە.
وتارەکانی زیاتر لە رۆژنامە ئەلكترۆنییەكانی وەك: (صوت العراق، صوت كوردستان، میدل السبت و پلاین، التیار الدیموقراطی العراق، البدیل الدیمقراطی، بأخرە الكرد، عفرین، بنكە، عامودا. بنت، عینكاوا. توم بحزات نت) بڵاوکراونەتەوە.
لە گۆڤاری (الصحفی) بەردەوام بابەتەکانی بە عەرەبی بڵاو بوونەتەوە.
لە رۆژنامەی (الشرق الاوسط) و رۆژنامەكانی دیكەی لەندەن ناوە ناوە بابەتی بڵاو کردووەتەوە.
ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی بووە.
ئەندامی یەكێتی نووسەرانی کورد بووە.
کتێبێکی بە زمانی عەرەبی بەناوی قضایا كردستانیە، من مطبوعات دار ئاراس للطباعە والنشر، الطبعە الاولی، اربیل، 2002. (دۆزەکانی کوردستان لە چاپەمەنییەکان، چاپ و بڵاوکردنەوەی دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم ساڵی 2002 هەولێر).
K24 ـ
