کارگەیەکی پلاستیک لە دەڤەری راپەڕین گڕی گرت

کارگەیەکی پلاستیک لە دەڤەری راپەڕین گڕی گرت
بەهۆی سوتانی کارگەیەکی پلاستیک لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی سنوری ڕانیە ، زیانی ماددی گەورە بەر کۆگاکە گەیشتووە، بەڵام رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو .

لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بەبێ ئاماژە کردن بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە تەواوی بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە لە چوارقوڕنە و رانیە و حاجیاوا و قەڵادزێ بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کردووە .

ئاماژە بەوەش دەکات ئاگرەکە لەکارگەیەکی پلاستیک کەوتۆتەوە و جگە لەکۆگای کارگەکە توانیویانە بەشەکانی تری کۆگاکە لەسوتان و زیان بپارێزن .
Top