چۆمان.. گەشتیارێکی ھەولێر لە گەلیی سەکران خنکا

چۆمان.. گەشتیارێکی ھەولێر لە گەلیی سەکران خنکا
چەند گەشتیارێکی شاری ھەولێر، بۆ گەشت و سەیران ڕوو دەکەنە گەلیی سەکران، لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، یەکێک لە ڕووباری شوێنەکە خنکا و یەکێکیش رزگار کرا.

عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 27/6/2019، چەند کەسێک لە ھەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە گەلیی سەکران لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، کەچی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی 28/6/2019، تیمەکانمان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان، ئاگادار کرانەوە کە دوو لەو گەشتیارانە لە ڕووبارێکی شوێنەکە گیریان خواردووە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە".

باسی لەوەش کرد: "بەداخەوە یەکێک لەو گەشتیارانە خنکاوە و یەکێکیش بە برینداری گەیاندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چۆمان، تا ئێستاش تیمەکانمان لەگەڕان دان بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکە".
Top