شارەزوور.. تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

شارەزوور.. تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانە
له‌قه‌زای شاره‌زووری سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (٣٠)ساڵ به‌ گوللە گیانی له‌ ده‌ست دا.



کەمال کاکە ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ، ) ی ڕاگه‌یاند: "کاتژمێر (۱۰:۳۰)خولەکی ئەمشەو تەرمی گەنجێکی تەمەن (٣٠)ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ،کە گوللە بەر سەری کەوتبوو".



گوتیشی: "گه‌نجەکە ناوی ( هـ . ع . ف)وه‌، دانیشتووی گوندی کانی کاوەی چوخه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كرێت".



تاوەکو ئێستا پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی شارۆچکەکە هیچ ڕوونکردنەوە و زانیارییەکی لەبارەی هۆکار و چۆنیەتی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە ئاشکرا نەکردووە.
Top