برادۆست.. بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا مەترسی چۆڵکردنی گوندەكان هەیە
كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه سنوورییه‌كان، دۆخی ئه‌و ناوچانه له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه دانه‌نرێت، ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه له‌ئارادایه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئاسایشی ئه‌و ناوچانه هیچ گرێنتییهكی نییه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، نه توركیا و نه په‌كه‌كه‌ش به‌زه‌ییان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناكه‌ن.
نیاز راغبیش كه مامۆستای ئاینییه و هاوكات ئامۆزای شه‌هدی و برینداره‌كانه داوا له په‌كه‌كه ده‌كات شه‌ڕی خۆیان له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌مدیسان داوا له سوپای توركیاش ده‌كات، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیله له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوە، به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه, ئه‌و ناوچه‌یه بوونەته مه‌یدانی جه‌نگ و گوندنشینانی ناوچه سنوورییه‌كانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
k24 -
