10 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی خانەقین - گوڵاڵە لە رووداوێکی ھاتوچۆدا 6 کەس گیانیان لە دەست دا و 5 كەسیش بە سەختی بریندار بوون.
لە نێو قوربانیەكانی ئەم رووداوەدا ژن و منداڵیش ھەن، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باقوبە کراون.
لە رووداوێکی دیکەدا لەسەر رێگەی شنگال - تەلەعفەر، 4 کەس گیانیان لە دەست دا، کە 2 كەس لە قوربانیەکان ئێزیدین و ئەوانی دیکەش عەرەبی ناوچەی تەلەعفەرن و یەکێک لە قوربانیەکان ئەفسەری پۆلیسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرە بە ناوی جەلال شڤان کەعبۆ.
ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای كرد ئەو ئەفسەرەی پۆلیس لە کاتی گەرانەوەی بۆ شنگال لە رووداوەکەدا جگە لە خۆی، کچەکەشی گیانی لەدەست داوە.
basnews -
