بههۆی بۆردومانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا تهواوی ئهندامانی خێزانێك له بناری قهندیل شههید بوون
پهیامنێری کوردستان ۲٤ له ناوچهكه راگهیاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به هۆیهوه 3 كهس شههید بوون، كه له دایك و باوك و منداڵێكیان پێهاتبوون.
پێشتریش عوسمان ئەحمد بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ ڕاگەیاندبوو، ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاریمان لەسەر داوای خەڵك ناردووهتە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام تائێستا نەگەڕاونەتەوە و نازانرێ زیانە گیانیەکان چەندە و چۆنە.
ئاماژەی بەوەشکرد ژووری نەشتەرگەری و تیمی پزیشکانمان بۆ حاڵەتی پێوست ئامادە کردووه.
