شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنههييان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ کردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هاوکات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى شێخ محه‌مه‌د بن زايدى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵ و چالاكييه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئيماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئهلخهليفه بۆ هاوكاريى مرۆيى و سوپاسى هاوكارييهكانيانى كرد.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پينجشه‌ممه 27/6/2019 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه.
باسنيوز
