بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران و ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێت

بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران و ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێت
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا ڕای دەگەیەنێت، بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران و ئاوارە سووری لە هەرێمی كوردستان تەرخان كرا.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی کردەوە،" بەشداریمان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی یەكێتی ئەورووپا كرد، كە تایبەتە بە یارمەتی مرۆی بۆ پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان"

ڕاشیگەیاندووە، "هاوكاری كۆمەڵگای خاوەن ماڵ كە پەنابەران لە خۆی دەگرێت، لە یەكێك لە پرۆژە تایبەتەكان بڕیار درا بە تەرخانكردنی بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتگیری و هاوكاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان".











باسنيوز
Top