رێگای نێوان عەنكاوە - گۆپاڵە دەکرێتە جووت ساید

رێگای نێوان عەنكاوە - گۆپاڵە دەکرێتە جووت ساید
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێگای نێوان عەنكاوە - گۆپاڵە بەجووتساید دەکات و بەڕێوەبەری پڕۆژەکەش چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد.

ئەندازیار كامەران مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەجووت سایدكردنی رێگای نێوان عەنكاوە - گۆپاڵە ڕاگەیاند: "رێگای نێوان عەنكاوە - گۆپاڵە، رێگایەكی ستراتیژیی تازەیە بۆ بەستنەوەی هەولێر و دهۆك، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تەواوكردنی ئەم رێگایەی داوە".

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاندووە: "تێچووی پڕۆژەكە 150 ملیۆن دۆلارە، كە لەلایەن هێمن گرووپ و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەولێر، لە ماوەی 900 رۆژدا تەواو دەكرێت".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، درێژیی رێگاكە 38 كیلۆمەتر دەبێت و بە تەواوكردنیشی، دەبێتە یەكێك لە رێگا سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و دهۆك و هۆكاریش دەبێت بۆ كەمبوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ.











باسنيوز
Top