ئیلام.. بەندکراوێکی کورد لێوی خۆی دەدوورێتەوە

ئیلام.. بەندکراوێکی کورد لێوی خۆی دەدوورێتەوە
بەندکراوێکی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی دووریوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) مافەکانی مرۆڤ، هادی ڕۆستەمی، بەندکراوی خەڵکی ئیلام دوێنێ چوارشەممە 2019.6.26 بە نیشانەی ناڕەزایی لە ناڕوونیی چارەنووسی لە گرتووخانە، لە زیندانی انوەندیی ورمێ لێوەکانی خۆی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندکراوە کە خەڵکی ئیلامە، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "دزیی چەکدارانە" دەستگیر کراوە و لەو کاتەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و دۆسیەکەی بە ناڕوونی ماوەتەوە و دادگایی نەکراوە.










باسنيوز
Top