پارێزگاری دیاله داوای داخستنی نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین ده‌كات
لەمبارەوە شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا، به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتی به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "پارێزگای دیاله له‌گه‌ڵ به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین كۆبووەتەوە و داوای كردووه سه‌رجه‌م نووسینگه و بارەگاکانی حه‌شدی شەعبی له‌و شاره دابخرێن و سەرجەم نووسینگەی لایەنەکانیی "سوپای به‌در، قەیس خزعه‌لی، اهلی حه‌ق، حزبوڵا و ته‌یاری وه‌ته‌نی" ده‌بێت دابخرێن و ئه‌مه‌ش ئومێدی داوە بە خه‌ڵك كه دۆخه‌كه كه‌مێك هێور ببێته‌وه". بەرپرسی لقی 15ی پارتی گوتیشی: "سه‌ردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا زیاتر دۆخه‌كه‌ی هێور كردووه‌ته‌وه و ئاسایی بووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا باره‌گای حه‌شدی شەعبی داده‌خرێت و زۆربەی دانیشتوانی خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه داوایان كردووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه".
باس‌نیوز
