سهرۆك بارزانی: رووبهڕووبوونهوهی ههڕشهكانی داعش ئهركێكی ههمهلایهنهیه
لە دیدارەكەدا، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند, بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم هاتووە, تا سوپاسگوزاریی خۆی پێشکەش بە سەرۆك بارزانی بکات و خۆشحاڵیی خۆی بە ماوەی کارکردنی لە هەرێم ڕاگەیاند و ستایشی ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەی کرد, کە لە ماوەی کارکردنیدا لەگەڵ دەزگاکانی حکوومەتی هەرێم بەدی کردووە.
هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەبستێنێت.
سەرۆك بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بریتانیای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
ههروهك باسی بەردەوامیی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر ئاساییشی عێراق و ناوچەكە کرا و جەخت کرایەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە ئەرکێکی هەمەلایەنەیە.
لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم خرایە بەرباس.
k24 -
