بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زەنگێکی مەترسیداری ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر و تێیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ خراوەتە ڕوو.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی هاوکاریان بن بۆ بەدواداچوونی گروپ و باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها داواش دەکەن مامۆستایانی ئایینی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکاریانبن لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسی و زیانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستدایە تایبەت بە (بەکارهێنەران و بازرگانیکردن و بڕی ماددەی دەستبەرداگیراو) لە هەرێمی کوردستان ماددەی هۆشبەر ڕووی لە زیادبوونە و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سەر نەتەوە و هەرێمەکەمان.
باسنيوز
