زۆربەی هاووڵاتییان ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی پێوەری ئاویان ڕەچاو کردووە

زۆربەی هاووڵاتییان ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی پێوەری ئاویان ڕەچاو کردووە
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لەبارەی نیگەرانیی ھاووڵاتییان لە پارەی پێوەری ئاوی ماڵان روونکردنەوەی خستە ڕوو.

ئاشکرای کرد ئەوەی کە بەشێکە لە هاووڵاتیان پارەی زۆری ئاویان بۆ هاتووەتەوە و هۆکارەکەشی دەەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی و هەڵەی خۆیان و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی پێوەری ئاو .

مەسعود کاڕەش، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.6.26 لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "هەرچەند بەپێی داتا و ئامارەکانمان بۆ هاتنەوەی پارەی زۆری ئاو بۆ ماڵان، لەوانەیە لە هەر شارێک 200 حاڵەتی وا هەبێت کە بە هاوکاریی یەکتر دەتوانین چارەسەریان بکەین"

ئاماژەی بەوەش کرد: "هەندێ ماڵ هەیە 200 هەتا 250 هەزار دینار، یان حاڵەتی واش هەیە کە 600 هەزاری بۆ هاتووەتەوە، ئێمە پێشتر خەڵکمان ئاگادار کردووەتەوە، ئەو ماڵانەی تەوافەی سەر تانکەری نەبێت، یان حەنەفی (شێرە)ی لەبەر دەرگا نەبێت و ئەو کەسانەش کە ئاو ناگرنەوە، گومانتان نەبێت یەک لەو کەیسانەیە، چونکە مەتری سێجا لەسەری کار دەکات و چەندی ئاو زیاتر سەرف بکرێت، مەتری ڕێژەی بەکارهێنانی زیاتر بۆی تۆمار دەکرێت".

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر گوتیشی: "لە هەموو هەرێمی کوردستان لە کۆی 760 هەزار هاووڵاتی کە پێوەیان داناوە، 727 هەزار هاووڵاتی لە 25 هەزار کەمتری پارەی ئاو بۆ هاتووەتەوە، کەواتە ئەو ڕێژەیە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ کردووە"










باسنيوز
Top