ھۆکاری ھێرشکردنە سەر پزیشکەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت

ھۆکاری ھێرشکردنە سەر پزیشکەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت
درەنگانی شەوی ڕابردوو 25/6/2019، لە نەخۆشخانەیەکی شارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک ھێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات، قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەمبارەیەوە ڕای دەگەیەنێت، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و بەھێح شێوەیەک سازش لەسەر ڕووداوەکە ناکەین.

ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕايگەیاند: "درەنگدانی شەوی ڕابردوو نەخۆشێک ڕەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراوە، ھەرچەندە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە لەکاتی پێویستدا چارەسەری پزیشکییان بۆ نەخۆشەکە کردووە، بەڵام لەلایەن گەنجێکەوە کە تووشی شڵەژانی دەروونی بووە، ھێرشی کردە سەر پزیشکەکە و بریندار کرا".

گوتیشی: "دوای ڕووداوەکە ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە، چونکە پزیشکەکە بێ ھۆکار ھێرش کراوەتە سەری و بریندار کراوەـ ئێستا بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە دەسستبەسەر کراوە".

ڕەمەک ڕەمەزان جەختتی لەوەش کردەوە، بەھیچ شێوەیەک سازش و کارئاسانی لەسەر ئەو ڕووداوانە ناکەین و قەبووڵی ناکەین پزیشکێک کە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات، "ئەگەر پزیشکەکە لە حاڵەتێکدا کەمتەرخەمیشی ھەبووبێت، نابێت بەوشێوەیە بێڕێزی بەرامبەر بکرێت".











باسنيوز
Top