عیماد ئەحمەد: کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی گرنگ و چارەنووسسازە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرووک و پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
لەمبارەیەوە عیماد ئەحمەد، ئەندامی شاندی دانوستانکاری یەکێتی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتی لە ھەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی ”کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنووسازە و ھیوادارین دەرەنجامی باشی ھەبێت“. گوتیشی: ”پارتی و یەکێتی پێکەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن و هیوا دەخوازم ئەم کۆبوونەوەیە کێشەکان چارەسەر بکات“.
هەر لەمبارەیەوە فه‌یسه‌ڵ عه‌باس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “ئەمڕۆ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، سبه‌ی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆمان لە كابینه‌ی حكوومه‌ت ئاراسته ده‌كه‌ین، چونكه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی پێشووتر گه‌نگه‌ژه‌ی له‌و باره‌وه كردووه و ئالیه‌تی خێرای بۆ دیاریكردنی ناوی وه‌زیره‌كان داناوه".
بە گوتەی ناوبراو، پارتی و یه‌كێتی له‌یه‌كتری نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان.
باس‌نیوز
