بڕی زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دینار، وەک کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوون بۆ ئەم توێژە خەرج دەكرێت
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە رۆژی ٢٥ی ٦ی ٢٠١٩ دەرکراوە و ، بڕیار دراوە بە خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دینار، وەک کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی کە یەکێک لە منداڵەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلی و حکوومییەکان دەخوێنن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨.
